"15 ساڵە لەدەرەوەی وڵات بوە"
گەنجێك لە هاوینەهەواری دوكان خنكا

- 5/21/2019 9:56:00 PM 42429 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوکــان لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک خنکا، سەرچاوەیەكی پۆلیس رایگەیاند، ئەو گەنجە 15 ساڵ بوە لە دەرەوەی وڵات بوە و بە سەردان گەڕاوەتەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فراكەوتنی قەزای دوكان بە خەندان-ی راگەیاند،"ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (شاڵاو شێخ عەزیز) كە لە دایكبوی 1988ە لەكاتی مەلەكردن لە هاوینەهەواری دوكان خنكاوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو گەنجە ماوەی 15 ساڵ بوە لە وڵاتی یۆنان نیشتەجێ بوە و ماوەیەكە بەسەردان گەڕاوەتەوە بۆ لای دایك و باوكی كە لەناحیەی خەلەكان سەر بە قەزای دوكان نیشتەجێن، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ خنكاوە.

وتی، دوا ئاگاداركردنەوەمان، بەشی پۆلیسی دوكان و پۆلیسی فریاكەوتن و تیمی مەلەوانی دوكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە بەڵام بەداخەوە نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە و گەران بەدوایدا بەردەوامە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP