بەپەلە

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشنیاری ریفراندۆمێکی دیکە دەکات

- 5/21/2019 9:26:00 PM 8577 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشنیاری دوبارەکردنەوەی ریفراندۆمی کردوە بەومەرجەی پەرلەمانتاران پشتیوانی پلانە نوێیەکەی بکەن بۆ پرسی برێگزت.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەبەرامبەر تێپەراندنی پلانە نوێیەکەی بۆ پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا، بەڵێنی دوبارەکردنەوەی ریفراندۆم بۆ ئەو پرسە دەدات.
پلانەکەی هیچ شتێکی تازەی تێدانیە

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پلانەکەی بە " نوێ" ناوبرد، هەرچەندە بەڕای شارەزایانی سیاسەتی بریتانیا پلانەکەی هیچ شتێکی تازەی تێدانیە و ناوەرۆکەکەی تەنها دوبارەکردنەوەی ئەوەی پیشویەتی.
ئەگەر ئەمجارە لەدژی پلانەکەی دەنگ بدەنەوە ئەوا دەنگ بە راگرتنی برێگزت و مانەوەی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەدەن

مەی راشیگەیاند " ئەگەر ئەمجارە لەدژی پلانەکەی دەنگ بدەنەوە ئەوا دەنگ بە راگرتنی برێگزت و مانەوەی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەدەن."

رۆژی شەممەی رابردو جێرمی کۆربینی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا لە پارتی کرێکاران رایگەیاند ئەوان پشتگیری پلانەکەی تێریزامەی ناکەن بەوپێیەی پلانەکەی هیچ شتێکی تازەی تێدا نیە و ناوەرۆکەکەی نەگۆڕاوە.

زیاتر لە دو ساڵە بریتانییەکان لەریفراندۆمێکدا دەنگیان بەجیابونەوەی وڵاتەکەیان داوە، بەڵام میکانیزمەکانی دەرچون لەو یەکێتییە سەرئێشەی زۆری بۆ سەرۆک وەزیران و کابینەکەی دروستکردوە و پەرلەمانی ئەو وڵاتە تا ئێستا سێ جار پلانەکانی رەتکردۆتەوە.

نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP