بەڤیدیۆ.. هەردوو قاچی نییە و تواناکانی لە کەسێکی ئاسایی زیاترە

- 5/21/2019 4:09:00 PM 17823 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وێی مێنڤ تەمەنی ٣١ ساڵە لە شاری بوجی لە وڵاتی چین نیشتەجێیە، بە تەنها دەژی، سەرەرای ئەوەی کە هەردو قاچەکانی لە دەست داوە بەڵام خۆی هەمو کارەکانی خۆی دەکات لە چێشتلێنان و ماڵ خاوێن کردنەوە.

وی بۆ کارەکانی پشت بە دەستەکانی دەبەستێت، یاریزانێکی زۆر باشە و دەتوانێت بە باشی یاری تێنس، مەلەکردن، سکێتبۆرد بکات، تا ئێستا خاوەنی سێ مەدالیای ئاڵتونە لە مەلەکردندا.

وی دەڵێت "تا ئێستا هەستم نەکردوە کە من جیاواز بم لە خەڵکی، چواردەورەکەم هەرگیز بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ نەکردوم" وە دەڵێت "قاچەکانم هەرگیز وایان لێ نەکردوم کە خۆشی لە ژیان نەبینم و چێژی لێ نەبینم".

لە ئێستادا وی سەرقاڵی فرۆشتنی جلوبەرگە بە شێوەی ئۆنلاین، هاوکات ڤیدیۆش ئامادە دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویدەکاتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر هانی خەڵکی بدات. 


لە کۆتاییدا وتی" بەردەوام هەنگاونان باشترە لەوەی بوەستیت، ئامانجت هەبێت باشترە لەوەی بێ ئاماج بێت، رەنگە نەتوانیت بە ئامانجەکەشت بگەیت، بەڵام بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەیت".


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP