ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم چوار هێندە زیاددەکات

- 5/20/2019 11:12:00 PM 4264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند پاش راگرتنی پابەندبونی بە رێکەوتننامەی ئەتۆمی 2015 وڵاتەکەی پیتاندنی یۆرانیۆمی چوار هێندە زیادکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، بەهرۆز کەمالڤەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە وڵاتەکەی ئاستی نزمی پیتاندنی یۆرانیۆمی چوارهێندە زیادکردوە.
لەوێستگەی پیتاندنی (ناتانز) تێیدا پیتاندنی یۆرانیۆمی 3.67 چوار هێندە زیادیکردوە

وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئاماژەی بەوێستگەی پیتاندنی (ناتانز) کردوە کە تێیدا پیتاندنی یۆرانیۆمی 3.67 چوار هێندە زیادیکردوە، ئەوەش پاش بریاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی. 

کەمالڤەندی ئاماژەی بەوەشکردوە وڵاتەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لەو هەنگاوەی تاران ئاگادارکردۆتەوە.

وتیشی لەئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لەتوانایدایە بری 190 هەزار (SWUs) بەرهەمبهێنێت.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا داوای لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد هەڕەشە لەئەمریکا نەکەن، ئەگەرنا بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی بەو وڵاتە دەهێنن، وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتایهێنانی ئێران لەروی دپلۆماسی و سەربازییەوە.
 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP