سەرۆک کۆمار لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا كۆبوەوە

- 5/20/2019 10:49:00 PM 2030 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد له‌ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا مارشال پیلینگسلی.

باس لە گرنگی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری کرا لە پێناوی بەدیھێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ناوچەکەدا

 

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی دارایی و ئابوری و پێویستی بەھێزکردنی ھاریکاری بواری بانکی نێوان ھەردولادا.

ھەر لەو دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان و گرنگی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری کرا لە پێناوی بەدیھێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ناوچەکەدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP