هێزەکانی ئاسایشی میسر 22 چەکداری میلیشیا دەکوژن

- 5/20/2019 10:47:00 PM 1208 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هێزی ئاسایشی میسر لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین بەدوای ئەنجامدەرانی تەفینەوەکەی دوێنێ کە بەهۆیەوە 12 کەس برینداربون، ئەمرۆ 22 چەکداری سەربە هێزە میلیشیا ئیسلامییەکانیان کوشتوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پاش تەقینەوەکەی دوێنێی میسر کە لەنزیک هەڕەمەکانی میسر رویدا، ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد هێزەکانی ئاسایش هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی دەستپێکردوە و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم توانیویانە 22 چەکداری میلیشیا ئیسلامییەکان بکوژن.
هێرشیان کردۆتە سەر پێگەکانی گروپی ئیسلامی حاسم کە تێیدا پلانی دەیان هێرشی مەترسیداریان دانابو

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی میسر باسی لەوە نەکردوە کە ئایا کوژراوەکان بەشێک بەون لەئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی دوێنێ یان نا، بەڵام ئاماژەی بەوەکردوە لەناوچەی شارۆک هێرشیان کردۆتە سەر پێگەکانی گروپی ئیسلامی حاسم کە تێیدا پلانی دەیان هێرشی مەترسیداریان دانابو.

گروپی حاسم لەساڵی 2016 دروستبون و حکومەتی میسر بەباڵی قاعیدە و ئەنجامدەری تەقینەوەکانی وڵاتەکەی دەزانێت.
 

نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP