بەوێنە: بارزانی یادی ٥٧ ساڵەی پێشمەرگایەتی خۆی دەکاتەوە

- 5/20/2019 10:09:00 PM 22095 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 20 ئایار، بارەگای بارزانی رایگەیاند، 57 ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی 1962 مەسعود بارزانی چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی كردۆتەشان.

 بارەگای بارزانی، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،بیستی ئایاری ١٩٦٢ئەو ڕۆژە بو کە مەسعود بارزانی چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی کردەشان.

بارەگای بارزانی دەشڵێت، 57 ساڵە مەسعود بارزانی سەرۆكی ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان پێشمەرگەیە و هەمیشە ئەوەی بە گەورەترین شانازیی ژیانی زانیوە.

هەر بەو بۆنەیەوە بارەگای بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئێستای پارتی و هەمو پێشمەرگە قارەمانەكان كردوە و نوسیویەتی،"پێشمەرگە هێمای گیانفیدایی و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندنە بەرانبەر نەیارانی کورد و کوردستان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP