ڤیدیۆ؛ لاهور شێخ جەنگی داوای جێبەجێكردنی رێكەوتنامەی دەباشان دەكات

- 5/20/2019 9:54:00 PM 8281 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان داوا دەكات رێككەوتننامەی دەباشان جێبەجێ بكرێت، دەشڵێت، "لەكۆتاییەكانی تەمەنی كاك نەوشیروان یەكێتی و گۆڕان زۆر لێكنزیكببونەوە".

لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كەی ئێن ئێن رایگەیاند: "كاك نەوشیروان كەڵە پیاوێكی مەزن بو، بەراستی كەلێنێكی گەورەی لە كایەی سیاسی لە كوردستان دروستكردوە".

لەكاتەكانی كۆتایی تەمەنی كاك نەوشیروان، ئێمە زۆر نزیكببوینەوە و هاوڕابوین، ئەو ئومێدی ئەوەبو كە یەكێتی و گۆڕان لێكنزیكبێتەوە

 

بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری دەشڵێت"لەكاتەكانی كۆتایی تەمەنی كاك نەوشیروان، ئێمە زۆر نزیكببوینەوە و هاوڕابوین، ئەو ئومێدی ئەوەبو كە یەكێتی و گۆڕان لێكنزیكبێتەوە، وە تەنها بەوە دەتوانرێت باڵانسی هێز لەم وڵاتە راستبكرێتەوە".

لاهور شێخ جەنگی هیواشدەخوازێت كە "گۆڕنخوازان و یەكێتییەكان دڵ و روحی رەوانشاد كاك نەوشیروان و مامجەلال شاد بكەن بە لێكنزیكردنەوەیان، ئەو رێكەوتنە جێبەجێ بكەن كە بەناوی رێككەوتننامەی دەباشان واژۆكرابو".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP