کارو چالاکییەکانی سنورداردەکات
گوگڵ شەڕی لەگەڵ هواوی راگەیاند

- 5/20/2019 8:55:00 PM 2530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
گوگڵ بریاریدا ئاپ و چالاکییە تەکنۆلۆجییەکانی سیستمی ئاندرۆید سنورداربکات کە سەربە کۆمپانیای هواوی چینییە.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، پاش ئەوەی ئیدارەی ترەمپ بەبیانوی سیخوڕیکردن بەسەر بەکارهێنەرانیەوە کۆمپانیای هواوی خستە لیستی رەشەوە، ئەمرۆ گوگڵ جەنگە گەورەکەی راگەیاند و کارو چالاکییە تەکنۆلۆجییەکانی سیستمی ئەندرۆید کە سەربەو کۆمپانیایەیە سنوردارکرد.
 سەرۆکی ئەمریکا کرینی بەرهەمەکانی هواوی لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان قەدەغەکردوە

هەفتەی رابردو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرینی بەرهەمەکانی هواوی لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان قەدەغەکرد، ئەوەش وەک هەنگاوێکی ئەمریکا بۆ خۆشکردنی ئاگری جەنگی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەل چین.

کۆمپانیای هواوی کە دوەمین فرۆشیاری کۆمپانیای موبایلی زیرەکە لەجیهاندا پشت بە گوگڵ دەبەستێت جێبەجێکردنی ئاپ و خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆجییەکانیدا.
چاوبە کارو چالاکییەکانی هواویدا دەخشێنینەوە

لەمبارەیەوە وتەبێژی گوگڵ رایگەیاند لەگەڵ بریارەکەی گوگڵ خۆمان دەگونجێنێن و چاوبە کارو چالاکییەکانی هواویدا دەخشێنینەوە.

پاش بریارەکەی گوگڵ بەکارهێنەرانی هواوی تەنها دەتوانن سیستمی ئەندرۆید بەکاربهێنن و ناتوانن لەبەکارهێنانی هیچ ئاپ و خزمەتگوزارییەکی گوگڵ سودمەندبن.

بەڵام گوگڵ دڵنیایی دایە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کە ئەوانەی پێشتر بونەتە بەکارهێنەرانی هواوی، بەڵکو بریارەکە زیاتر ئەوانە دەگرێتەوە کە لەئیستا بەدواوە هواوی بەکاردەهێنن.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP