"دەیەوێت ناوبانگ پەیدابکات"
بەڤیدیۆ؛ هاوڵاتییەک بەشێوەیەكی زۆر توند هێرشدەکاتە سەر ئارنۆڵد

- 5/20/2019 8:52:00 PM 25462 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەکاتی بەشداریکردنی لەفێستیڤاڵی یارییەکانی ئارنۆڵد لەناوەندی وەرزشی جۆنسبێرگ، هاوڵاتییەک لەدواوە هێرشدەکاتە سەر ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمایی ئارنۆڵد شۆرتزنیگەر و دواتر هەوادارانی نیگەرانی باری تەندروستی ئەو ئەستێرە تەمەن 71 ساڵە بون.

وەك لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، ئەستێرەی ناوداری جیهان، بەشێوەیەكی نهێنی سەرقاڵی سناپكردنی نمایشكارێكە، لەو كاتەدا كەسێكی رەشپێست لە دواوە بەشێوەیەكی زۆر توند بەهەردو قاچی دەكێشێت بە پشتی ئارنۆڵد.

سوپاس بۆ هەواڵپرسین و نیگەرانیتان، ئەوەی کە رویدا تەنها روداوێکی ئاسایی بو کە زۆر جار رودەدات

 

بەپێی هەواڵێکی یونیلادی بریتانی کە وێنەی ڤیدیۆی هێرشکردنەکەی بڵاوکردۆتەوە پاش روداوەکە هەوادارانی نیگەران بون و هەواڵی تەندروستی ئارنۆڵدیان پرسیوە.

ئەو ئەستێرە ئەمریکییە لەتویتێکدا وەڵامی هەوادارانی دەداتەوە و دەنوسێت " سوپاس بۆ هەواڵپرسین و نیگەرانیتان، ئەوەی کە رویدا تەنها روداوێکی ئاسایی بو کە زۆر جار رودەدات، هیچ شتێک نیە کە ئێوە نیگەرانی بن، منیش کاتێک هەستمکرد لێمدراوە کە وەک ئێوە دوایی ڤیدیۆی روداوەکەم بینی، باشتر کە ئەو بێمێشکە نەیتوانی سناپ چاتەکەم پێببڕێت."

سەبارەت بە هۆكاری هێرشكردنە سەری، لەتویتێکی دیکەدا ئارنۆڵد دەڵێت، ئەو کەسەی هێرشی کردۆتە سەرم تەنها ویستویەتی بەهۆی ئەو کارەیەوە ناوبانگ پەیدابكات، .

داوا لەهەوادارانیشی دەکات لەبری شێرکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە ڤیدیۆییە، هەوڵبدەن سەیری یارییەکانی فێستیڤاڵ بکەن کە چۆن گەنجێک دەیسەلمێنێت یاری لەشجوانی ئەو هەنگاوەیە کە گەنجان دەتوانن لەڕێگەیەوە ناوبانگ پەیدابکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP