ترەمپ: هەواڵی هەوڵدانی ئێمە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران دورە لە راستیەوە

- 5/20/2019 8:39:00 PM 3631 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، هەواڵی هەوڵدانی ئێمە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران دورە لە راستیەوە، وتیشی، ئابوری ئێران بەردەوام لە داڕماندایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەگەر ئێران بیەوێت شەڕی ئێمە بكات، ئەوا بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی بە ئێران دەهێنین.

ترەمپ هۆشداریش دەداتە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند، جارێكی دیكە هەڕەشە لە ئەمریكا مەكەن، وتیشی هەركات ئێران ئامادەبێت بۆ گفتوگۆ پەیوەندیمان پێوە دەكەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP