بڕێکی زۆرخواردنەوەی گازی دەستی بەسەردا گیرا

- 5/20/2019 5:22:00 PM 3560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی ژه‌نگكردنی سه‌ری ده‌فره‌كانیانەوە، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ی گازیدا گرت.
ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 كیس خواردنه‌وه‌ی گازی له‌جۆری (زمزم)دا گیراوه‌

قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچون  و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 كیس خواردنه‌وه‌ی گازی له‌جۆری (زمزم)دا گرتوه‌ كه‌ سه‌ری ده‌فره‌كه‌یان‌ ژه‌نگی كردوه‌.

ژه‌نگ به‌یه‌كێك له‌و مادده‌‌ داده‌نرێت كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ڕێی خوێنه‌وه‌ به‌رگری له‌ش ناهێڵێت و مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و‌ ترسناكه‌كانی لێده‌كرێت.
ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌وه‌ گازییانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌وه‌ گازییانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت.

قائیمقامی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان و دایكان و باوكان ده‌کات به‌وریایی زیاتره‌وه‌ له‌كاتی بازاڕكردندا كاڵاو شمه‌كه‌كانیان بكڕن و ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، هه‌روه‌ها له‌‌ هه‌بونی ماده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

نیشانەکردن :

#پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP