سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا کرد

- 5/20/2019 4:20:00 PM 1946 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمڕۆ دو شەممه‌ د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا له‌ عێراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، جه‌ختی لە بەھێزیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پێویستی زیاترکردنی ھاریکاری و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردو وڵات بکات.

ھاوکات، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە ناوچەکە پێویستی بە گفتوگۆی جددییه‌ له‌ نێوان ھەموو لایه‌ك‌‌ بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی بنه‌ڕه‌تی و هێنانه‌ دی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا.
 
لای خۆیەوە  فاتح یەڵدز باڵێۆزی تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتكرده‌وه‌ وجەختیشی لە پێویستی چركردنه‌وه‌ی ھەوڵە ھاوبەشەکان كرده‌وه‌ لە پێناو نەھێشتنی ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر له‌ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی ھەردو وڵات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP