بریتانیا: ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە

- 5/20/2019 2:58:00 PM 39447 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژوەندییەکان ئەمریکا، واشنتن وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و "پێویستە ئێران بەجددی ئەو هۆشداریە وەربگرێت".

جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە هۆشداریدایە کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی، "پێویستە هێزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە كەم سەیر نەكات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەگەری هێرشكردنەسەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا، ئیدارەی دۆناڵد تەرمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە تۆڵە دەستێنێتەوە".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا هەنت بۆ رۆژنامەنوسانی رونیکردەوە، "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا نایانەوێت لەگەڵ ئێران جەنگ بكەن، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندیەكانیان بكەوێتە ژێر هەڕەشەی تارانەوە، ئەوانیش تۆڵە دەكەنەوە".

هاوكات هۆشداری دایە وڵاتی ئێران و ئاماژەی بەوەكرد، "پێویستە ئێرانیەكان هێزی ئەمریكا بە كەم سەیر نەكەن، ئەو پەیامەش دەبێت لە لایەن ئێرانیەكانەوە زۆر بە جددی و بە هەند وەربگیرێت". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP