بەوێنە؛ كێبڕكێی جیهانی ریش و سمێڵ

- 5/20/2019 10:56:00 AM 21056 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دو ساڵ جارێك بە مەبەستی ئەنجامدانی كێبڕكێیەك بۆ نمایشكردنی شێوازە جیاوازەكانی ستایلی ریش و سمێڵ پێشكەش دەكرێت، ئەمساڵ ئەو مەراسیەمە لە شاری ئانتوێرپ لە بەلجیكا پێشكەشكرا.

كێبڕكێی جیهانی بۆ "ریش و سمێڵ" بۆ یەكەمینجار لە ساڵی 2001 ئەنجامدرا و لەو كاتەوە دو ساڵ جارێك دوبارەدەكرێتەوە، هەر جارێك لە شارێكی جیاواز ئەنجامدەدریت.

لە كێبڕكێكەدا خەڵاتی جیاواز بۆ سەیرترین ریش و سمێڵ و ستایلە جیاوەزەكان دابینكراوە، رێكخراوی جیهانی ریش و سمێڵ كێبڕكێكە بەڕێوەدەبات.

سەرەڕای ستایلە سەیر و سەمەرەكانی ریش و سمێڵیان بەشداربوانی كێبڕكێكە ئێكسێسواری جۆراوجۆر بەكاردەهێنن، لە سەرتاسەری جیهانەوە خەڵك بەشداری ئەو كێبڕكێیە دەكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP