سەرۆك بەرهەم داوادەكات پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی راسپاردەكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك

- 5/19/2019 10:22:00 PM 7685 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی كۆبونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە كارەكانی چارەسەری گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی كەركوك

خەندان-

ئەمڕۆ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، بۆ بەدواداچون لەسەر كارەكانی كەیسی گرێبەستە كشتوكاڵیەكانی كەركوك، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە چارەسەركردنی  كێشەكە و  نوێنەری حكومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبویەوە، بەپێی زانیارییەكانی خەندان سەرۆك كۆمار داوایكردوە بەزوترین كات راسپاردەكان جێبەجێبكرێت و رێگەچارەی پێویست بۆ كێشەكانی شارەكە بدۆزرێتەوە.

جەمال شوكور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند،"ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داواكاریی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ئاماده‌بونی  تۆرهان موفتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك  و نوێنه‌ری حكومه‌ت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا".

سه‌رۆك كۆمار له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی كارو كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك بو كە له‌ماوه‌ی رابردو ئەنجامیانداوە

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند،"له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی كارو كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك بو كە له‌ماوه‌ی رابردو ئەنجامیانداوە.

هەوڵەكان بخرێتەگەڕ بۆ په‌له‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌كان‌و په‌له‌كردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ هه‌مو كێشه‌كان

 

جەمال شوكور وتیشی،"سەرۆك كۆمار دەیەوێت لەنزیكەوە ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی كاركردنی لیژنه‌كه‌ بێت، داواشیكردوە هەوڵەكان بخرێتەگەڕ بۆ په‌له‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌كان‌و په‌له‌كردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ هه‌مو كێشه‌كان".

داوایكردوە بەزوترین كات راسپاردەكان جێبەجێبكرێت و رێگەچارەی پێویست بۆ كێشەكانی شارەكە بدۆزرێتەوە

 

هەر سەبارەت بەو پرسە، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، تایبەت بۆ خەندان رایگەیاند،"سەرۆك بەرهەم بەپەرۆشە بۆ هەرچی زوتر چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای كەركوك، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكردوە بەزوترین كات راسپاردەكان جێبەجێبكرێت و رێگەچارەی پێویست بۆ كێشەكانی شارەكە بدۆزرێتەوە".

لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر بڕیاری د.بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار دروستبوه‌و تا ئێستا چوار كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌كێشه‌ی زه‌وی وزار له‌خۆده‌گرێت".

شەوی رابردوش خەندان بڵاویكردەوە كە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەشنوسێكی بۆ كێشەی كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكان ئامادەكردوە، راوێژكارێكی سەرۆك كۆماریش رایگەیاندبو كە لیژنەیەك لەهەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پێكدەهێنرێت بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP