باڵیۆزخانەی ئەمریكا هاوسۆزی بۆ خێزان و ھاوڕێیانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا راگەیاند

- 5/19/2019 9:11:00 PM 5311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ خێزان و ھاوڕێیانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا راگەیاند.

لە پەیامێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاندوە، "بە بۆنەی دوھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان موستەفاوە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر ھاوسۆزی خۆی بۆ خێزان و ھاوڕێیانی کۆچکردو دەردەبڕێت".

ئەمڕۆ دوساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێك لە سەركردە گەورەكانی گەلی كورد،  نەوشیروان مستەفا لە ساڵی (1981) ژیانی هاوسەریی لەگەڵ خاتو (شوعلە عەلی) پێکهێناوە و باوکی دو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما و چیا و چرا.

نەوشیروان مستەفا سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بوە، تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوە، ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا، ساڵی 2007 کۆمپانیای وشەی دامەزراند، ساڵی 2009 بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروست کرد، و توانی 25 كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەستبهێنێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP