خەندان-
بەبڕیارێكی وەزیری دارایی عێراق، لە مانگی حوزەیرانەوە مانگانە موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.
دەستەی خانەنشینی گشتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، رایگەیاندوە،" وه‌زیری دارایی عێراق، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بە گۆرانكاری لە كاتی دابەشكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی".
دابەشكردنی موچەی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی لە دو مانگ جارێكەوە دەكرێتە مانگانە
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەمەودوا دابەشكردنی موچەی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی لە دو مانگ جارێكەوە دەكرێتە مانگانە، ئاماژە بەوەشكراوە كە بڕیارەكە لە مانگی حوزەیرانەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.