بۆری ئاوی ئیفراز چاك كرایه‌وه‌
ئاری ئه‌حمه‌د : له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئاو بۆ ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

- 5/19/2019 5:50:00 PM 1389 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، بۆری ئاوی ئیفرازمان چاك كردۆته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر ئاو بۆ ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بێ ئاو ببون .

ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند ، دوای شكانی بۆڕی ئاوی ئیفراز له‌ یه‌كتربڕی به‌حركه‌ له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری تیمه‌كانمان له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێر توانیان ئه‌و بۆریه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ و دوباره‌ ئاو له‌و بۆریه‌ به‌ربدرێته‌وه‌ .
دوای چاكردنه‌وه‌ی بۆڕیه‌كه‌ له‌ ئێستادا دوباره‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و بۆریه‌وە ئاو بۆ 40% گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی شه‌قلاوه‌ تا رێگه‌ی كه‌ركوك دابین ده‌كرێت 

 

وتیشی، به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌هۆی شكانی بۆڕیه‌كه‌ ئاویان بڕابو، له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێریش ئاو بۆ ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌قینی ئه‌و بۆریه‌ بێ ئاوببون .

رۆژی هه‌ینی رابردو 17ی ئه‌م مانگه‌ بۆری ئاوی ئیفراز له‌ یه‌كتربڕی به‌ حركه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری شكا به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكی به‌رزه‌ پردی ئه‌و یه‌كتربڕه‌ روخاو نزیكه‌ی 40% گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر بێ ئاوببون ، دوای چاكردنه‌وه‌ی بۆڕیه‌كه‌ له‌ ئێستادا دوباره‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و بۆریه‌وە ئاو بۆ 40% گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی شه‌قلاوه‌ تا رێگه‌ی كه‌ركوك دابین ده‌كرێت .


نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP