راکان جبوری: یەکێتی ھاوبەشی باشە و لەگەڵ پارتیش دانوستاندنمان ھەیە

- 5/19/2019 5:10:00 PM 7217 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راکان جبوری پارێزگاری كەركوك رایگەیاند،یەکێتی ھاوبەشی باشە و لەگەڵ پارتیش دانوساندمان ھەیە، دەشڵێت،"به‌شێك له‌ دانیشتوانی ئێستای په‌ڵكانه‌، كه‌ 13 خێزانن خانوی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی گونده‌كه‌یان داگیركردوه‌".
ئەمڕۆ یەكشەممە، راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك بە وەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی دۆخی گوندی پەلكانە رایگەیاند،"خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌رن و ناوچه‌ی ئه‌وان دوبز و سه‌رگه‌ڕانه‌ و به‌شێك نین له‌وانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌، پێشتریش دادگا به‌پێی یاسا زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی پێداونه‌ته‌وه‌ و گرێبه‌ستیان هه‌یه‌".
پێشتر رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كان

 

سەبارەت بە دانیشتوانی گوندی پەلكانە، راكان جبوری وتی،"به‌شێك له‌ دانیشتوانی ئێستای په‌ڵكانه‌، كه‌ 13 خێزانن، حه‌وتیان له‌ شاری مه‌هابادی ئێرانه‌وه‌ هاتون، دو خێزان له‌ مه‌خمور و دوانی دیكه‌ش له‌ هه‌ولێره‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێك له‌ سوریاوه‌، هاتون خانوی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی گونده‌كه‌یان داگیركردوه‌".

هه‌ركه‌سێك هه‌ستدەكات زوڵمی لێكراوە ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دادگا تا مافی وه‌ربگرێته‌وه‌

 

پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد،"پێشتر رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كان، هه‌ركه‌سێك هه‌ستدەكات زوڵمی لێكراوە ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دادگا تا مافی وه‌ربگرێته‌وه‌"، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكرد لیژنەیەكی پەرلەمانی یان حكومی سەردانی ناوچەكە بكات و لەڕێگەی بەدواداچونی مەیدانیەوە راستیەكان ئاشكرابكات.

له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندیەكانمان كراوه‌یه‌ و هاوبەشێكی سەركەوتوە، لەگەڵ پارتیش دانوستانمان هەیە

 

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان پارێزگاری ئێستای كەركوك و حزبە كوردستانیەكان، راكان جبوری وتی،"له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندیەكانمان كراوه‌یه‌ و هاوبەشێكی سەركەوتوە، لە لەڕێگەی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كە لە نوێنەرانی كەركوك پێكهاتون دانوستان لەگەڵ یەكێتی و پارتی هەیە".

راكان جبوری، دەربارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ پرۆژەكانی ئەمساڵ رایگەیاند"ئه‌وه‌ی ئاماده‌كراوه‌ له‌ پلانی بودجه‌ بۆ ئه‌مساڵ خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌ی تێدایه‌ و گرنگی زۆر دراوه‌ به‌ شار و پرۆژه‌كانی شاره‌وانی كه‌ركوك، داواكارم ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رەزامەندی لەسەر بدەن یان واژۆ بۆ خەرجكردنی كۆبكەنەوە.

 


نیشانەکردن :

#کەرکوک #یەکێتی #پارتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP