هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق: هۆشدارییەکانی ئێکسۆن مۆبیل بە کارمەندەکانی قبوڵکراو نیە

- 5/19/2019 12:25:00 PM 3533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕیاری کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بۆ کشانەوەی کارمەندە بیانیەکانی لەعێراق هیچ پاساوێکی نیە.

بەپێی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەک شەممە سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هیچ پاساوێک نیە بۆ ئەوەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل کارمەندە بیانیەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە  و ئەو بڕیارەش "قبوڵکراو نیە".

دوێنێ شەممە کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبێل تەواوی ستافە بیانییەکانی خۆی لەکێڵگەی نەوتی قورنەی رۆژئاوا-1بەرەو بنکەی سەرەکی خۆی لە دوبەی کشاندەوە.
 
دواتر بەرپرسانی نەوتی عێراق رایانگەیاند، کشانەوەی ستافی ئەکسۆن مۆبێل هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرهەمی نەوت نابێت و تەواوی کارەکان لەلایەن ئەندازیاری عێراقییەوە بەڕێوەدەبرێن.

پرۆسەی کشانەوەی ستافەکەی ئەکسۆن مۆبێل بەسێ قۆناغ ئەنجامدراوە کە لەئێوارەی رۆژی هەینییەوە دەستی پێکردوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ژمارەیەکیان لێ براوەتە دەرەوەی عێراق.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP