هەواڵی ئەمڕۆ

بەهۆی پێوەدانی دوپشکەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا

- 5/19/2019 12:22:00 PM 9523 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێپرسراوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان رایگەیاند، شەوی رابردو لە گوندی دەنگەوەرەی ناوچەی شەمێران منداڵێک بەهۆی پێوەدانی دوپشکەوە گیانیلەدەستدا.

ئیسماعیل عەبدولرەحیم، لێپرسراوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان بە خەندان-ی راگەیاند، "شەوی رابردو منداڵێک بەناوی (ئازیز گۆران مادیح) شەمێرانی، بەهۆى پێدانى دووپشکەوە لە گوندى دەنگەوەرە لە ناوچەى شەمێران، هێنرایە نەخۆشخانەکەمان".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێدانی چارەسەر بە منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بۆ چارەسەرکردن.

لێپرسراوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان وتیشی، بەڵام هەر شەوی رابردو منداڵەکە لە سلێمانی گیانیلەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP