27 ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردنیان کرد

- 5/19/2019 11:24:00 AM 16504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

27 ساڵ لەمەوبەر خەڵی کوردستان یه‌كه‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنیان تاقیکردەوە و چونە سەر سندقەکانی دەنگدان و دەنگیان بۆ نوێنەرەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستاندا.
یه‌كه‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمان به‌ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌ بواری مافی مرۆڤ ئه‌نجامدرا

 

یه‌كه‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره‌ (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19-5-2019  به‌ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌ بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نوسانی بیانی ئه‌نجامدرا.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە ساڵی 1992 ژمارەی دەنگدەران بریتیبو لە 967 هەزار و 229 کەس، کە دەنگیان بۆ 105 پەرلەمانتاری کوردستاندا.
 له‌ كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت

 

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كه‌ به‌سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمپیل النسبی) به‌رێوه‌چو، ته‌نیا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی هاوبه‌شی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان چونە نێو په‌رله‌مان، له‌ كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت.
 به‌پێی بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی پێنج كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا


 یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردن لە کوردستان

هاوکات به‌پێی بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیش كه‌ له‌8-4-1992 ده‌رچو پێنج كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا، كه‌ 4 ئه‌ندامیان له‌ لیستی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و 1 ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌كگرتوی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا.

 به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌ دوی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دوه‌م ئه‌نجامبدرێت

 

به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌ دوی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دوه‌م ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێكی زۆریدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌ بگرێت.
 هه‌روه‌ها 59 ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی 101 رۆژ له‌ هۆڵێكی نێو په‌رله‌مان دژی شه‌ڕی ناوخۆ په‌ناگیری خۆیان راگه‌یاند

 

بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی له‌راگه‌یاندنێكی دیكۆمێنتیدا كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتبو دژی ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌ركرد و چه‌ندین لیژنه‌ی مه‌یدانیشی بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و بریاردانی ئاشتی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا پێكهێنا، هه‌روه‌ها 59 ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی 101 رۆژ له‌ هۆڵێكی نێو په‌رله‌مان دژی شه‌ڕی ناوخۆ په‌ناگیری خۆیان راگه‌یاند. 

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌ئاستی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پشتیگریه‌كی زۆری لێكرا، له‌و رۆژه‌وه‌ ئه‌و هۆڵه‌ ناوی لێنراوه‌ هۆڵی په‌ناگیری.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی ناوخۆ و زیادبونی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ ساوایه‌ی كوردستان سه‌رئه‌نجام په‌رله‌مانیشی كرده‌ قوربانی

 

ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی ناوخۆ و زیادبونی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و دیمه‌كراسیه‌ته‌ ساوایه‌ی كوردستان سه‌رئه‌نجام په‌رله‌مانیشی كرده‌ قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌كی كه‌وت و نه‌یتوانی رۆڵی خۆی ببینێت و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
 
به‌ڵام دواجار به‌هۆی رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتۆن كه‌ له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بونی مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا له‌ نێوان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی واژۆكرا، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كی گرته‌وه‌.

له‌ 4-10-2002 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كرد و هه‌فته‌یه‌كیش دوای ئه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی دوه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌ سلێمانی گرێدا. 

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP