خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و سبەی دوشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە نێوان 19بۆ 38 پلەی سیلیزیدا دەبێت.