بەپەلە

ڤیدیۆ؛ سەدان دۆنم زەوی دانەوێڵەی جوتیارە کوردەکان لە دوبز سوتێندرا

- 5/19/2019 10:18:00 AM 3656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
جێگری مەڵبەندی دوی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردو روبەرێکی زۆر دانەوێڵەی هاوڵاتیانی کورد لە گوندی قەرەدەرەی دوبز سوتێندراوە.

ئیدریس حاجی عادل، جێگری مەڵبەندی دوی کەرکوکی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، شەوی رابردو لە گوندی قەرەدەرەی دوبز و سموت و ئەلبومحەمەد و چەند گوندێکی دیکە بە سەدان دۆنم زەوی دانەوێڵەی هاوڵاتیانی کورد سوتێنران و وتیشی: سوتانی دەغڵ و دانی هاوڵاتیانی کورد لەناوچەکانی کەرکوک و دەوروبەری بوەتە دیاردە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکەسانەی سوتاندویانە چەکدارانی داعش و عەرەبیشی تێدایە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP