گۆڤارێكی ئەمریكی وێنەیەكی تەنز ئامێزی راوێژكارەكەی ترەمپ-ی بڵاوكردەوە

- 5/18/2019 9:02:00 PM 10491 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گۆڤارێكی ئەمریكی وێنەیەكی تەنز ئامێزی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكای بڵاوكردۆتەوەو تیایدا، بۆڵتن جەستەیەكی خوێناوی هەیە و داوای یارمەتی دەكات.

گۆڤاری ئانیۆنی ئەمریكی نووسیویەتی:" جۆن بۆڵتۆن لە حاڵەتی خوێناوی جەستەیدا بەرەو بینای کۆنگرێس دەڕوات و پروپاگەندەی ئەوە دەكات كە ئێران تەقەی لێکردوە".

ئەو گۆڤارە ئەمریكییە نوسیویەتی،"بۆڵتۆن دەڵێت: یارمەتی! یارمەتی! من لە لایەن وڵاتێکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کراومەتە ئامانج، سەرقاڵی کاری خۆم بوم کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەکی دور مەودا تەقەی لێکردم.!"

لە بەشێكی دیكە تەنزەكەیدا ئەو گۆڤارە دەڵێت،"دوای ئەوەی ئێران تەقەی لێكردم، بیستم کە خەڵک پێدەکەنن و دەڵێن كەسێك ڕێگە بە من بگرێت پێش ئەوەی كۆمەڵكوژیەكی دڕندانە دروست بکەم، من بۆنی یۆرانیۆمی پیتێندراوم لە ناوەندی یەکێک لە شارەکان دەبیست. تکایە پەلە بکەن".

 لەکۆتایی دەڵێت: بۆڵتۆن وتویەتی تەقە کردنەكە زۆر خێرا بوە، ڕەنگە ڤەنزویلا یان کۆریای باکوریش ئەویان پێکابێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP