رۆحانی: داواكارییەكانی ئەمریكا جێبەجێ ناكەین

- 5/18/2019 8:46:00 PM 10003 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادە نیە داواكارییەكانی ئەمریكا جێبەجێ بكات و رەتیشیكردەوە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی رێكەوتنی نوێ بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، چاوپێكەوتنی حەسەن رۆحانی لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی وڵاتەكەی گواستەوە و تیایدا، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندوە، تاران ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن ئەنجام بدات لەسەر سەپاندنی سزا ئابورییەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارەكەیدا وتوشیەتی كە ئێمە هیچ ترسێكمان لە گفتوگۆو دانوستان نیە، بەڵام ئامادەنین خۆمان بەدەستەوەبدەین لەبەرامبەر ترس و تۆقاندن.

رۆحانی راشیگەیاندوە،"ناچاركردنی تاران لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ خەون و خەیاڵە".

سەرۆك كۆماری ئێران وتوشیەتی"تەنها 3 بۆ 4 دەوڵەتی جیهان و ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریكا هاوڕان، بەپێچەوانەوە تەواوی وڵاتانی دونیا دژی سیاسەتەكانی ئەمریكان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP