پۆلیسی هەولێر: ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەهەڵە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

- 5/18/2019 5:44:00 PM 12234 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەفسەرێکی فەرماندەیی کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی فیشەکێک بەهەڵە لە چەکەکەی دەردەچێت بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2019 ئەفسەرێک لە فەرماندەیی کەرکوکی هێزەکانی 80 بە هەڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.
 لەناو ماڵی خۆیان لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی فیشەکێک بەهەڵە لەچەکەکەی دەردەچێت بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە

 

بە پێی زانیارییەکانی خەندان،  ئەفسەرەکە ناوی (ف، ع، م)-ە لەدایکـبوی ساڵی 1980 و پلەی نەقیبە، لەگەڕەکی (‎قەڵادزيان‎)ـی ناحیەی (دارەتووی)ـی سەر بەشاری هەولێر نیشتەجێیە، لەناو ماڵی خۆیان لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی فیشەکێک بەهەڵە لەچەکەکەی دەردەچێت بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی هەولێر وتیشی: تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراوە لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردوە.

نیشانەکردن :

#هەولێر #پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP