کتێبێکی نوێی نەوشیروان مستەفا بڵاودەکرێتەوە

- 5/18/2019 3:50:00 PM 5170 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 سەرپەرشتیارى چاپکردنى کتێبەکانى نەوشیروان مستەفا رایگەیاند، کتێبێکی بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا، کە بەشێکە لە زنجیرە کتێبەکانی بە دەم رێگاوە گوڵچنین بڵاودەکرێتەوە.
لەو کۆمپیوتەرەى کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەجێیهێشتبو کۆمەڵێک بابەتى جۆراو جۆرى هەڵگرتبو

 

مەجید ساڵح، سەرپەرشتیارى چاپکردنى کتێبەکانى نەوشیروان مستەفا رایگەیاند، "لەو کۆمپیوتەرەى کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەجێیهێشتبو کۆمەڵێک بابەتى جۆراو جۆرى هەڵگرتبو، لەناو ئەو بابەتانە کتێبێکی تایبەت هەیە کە لەسەر  نەوەی دوەمى شاعیرانى قوتابخانەى بابان نوسیویەتی و چوار بابەتى جیایە لەسەر (حاجى قادرى کۆیى، حەریق، وەفایى، شێخ رەزاى تاڵەبانى)".

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لەم کتێبەدا بەرێگەى توێژینەوە کاری لەسەر شیعرەکانى ئەو چوار شاعیرە کارى کردوە لەسەر روداوە سیاسییەکانى ئەو سەردەمەی کە ئەو شاعیرانە تێیدا ژیاون، کاریگەرییان، لەسەر ناوەڕۆکى شیعرەکانیان و شیکردنەوەى بۆ فکرى سیاسى ئەو شاعیرانە کردوە.
کتێبەکە لە چوارچێوەى زنجیرەى بەدەم رێگاوە گوڵچنین کتێبى یەکەم بەرگى سێیەمەو ئامادەیە بۆ چاپ

 

کتێبەکە لە چوارچێوەى زنجیرەى بەدەم رێگاوە گوڵچنین کتێبى یەکەم بەرگى سێیەمەو ئامادەیە بۆ چاپ و لە نزیکترین کاتدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی کتێبێکی نوێی نەوشیروان مستەفا لەکاتێکدایە سبەی دو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تێدەپەڕێت و لەو یادەدا مەراسیمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد

 

نەوشیروان مستەفا كاتژمێر 8:00ی بەیانی 19-5-2017 دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتریش لە 20-5-2017 لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی‌ سلێمانی‌ بەخاك سپێردرا.

نەوشیروان مستەفا، رێبەری نیوسەدە خەباتی گەلی كورد لە 3ی ئەیلولی ساڵی 2016 لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو لەندەن بەڕێكەوت بەمەبەستی وەرگرتنی‌ چارەسەركردنی پزیشكی‌، رۆژی 13ی مانگی 5ی ساڵی 2017 دوای زیاتر لە 8 مانگ، گەڕایەوە شاری سلێمانی.
 
نەوشیروان مستەفا پێشترو لە رۆژی 2015/9/22 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كردو لە28 ی‌ نیسانی‌ 2016  گەڕایەوە هەرێمی‌ كوردستان.
 
كێشەی تەندروستی نەوشیروان مستەفا كە بەهۆیەوە چووەتە‌ دەرەوەی وڵات، پەیوەندیدارە بە نەشتەرگەرییەك كە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا بۆی ئەنجامدراوە.
نەوشیروان مستەفا لەكتێبی خولانەوە لەناو بازنەدا دەگێڕێتەوە، ساڵی 1986 بەدەست ئازاری پشتییەوە ناڵاندویەتی‌و پەرێشان بووە

 

نەوشیروان مستەفا لەكتێبی خولانەوە لەناو بازنەدا دەگێڕێتەوە، ساڵی 1986 بەدەست ئازاری پشتییەوە ناڵاندویەتی‌و پەرێشان بووە، دواتر لەسەر داوای مام جەلال چووەتە دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجامدانی‌ نەشتەرگەری‌.

نەوشیروان مستەفا ساڵی 1944 لە گەڕەكی سەرشەقام-ی سلێمانی لەدایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی هەر لە سلێمانی تەواوكردووە، ساڵی 1967 كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی بەغدا تەواوكردووە، سەرەتای سەرەتای حەفتاكان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.
لە شەستەكانی سەدەی رابردوو، چووەتە ناو سیاسەتەوەو ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیان

 

لە شەستەكانی سەدەی رابردوو، چووەتە ناو سیاسەتەوەو ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیان، وساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموكراتی كوردستان باڵی مەكتەبی سیاسی.

نەوشیروان مستەفا لەساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێكهێناوە، و خاوەنی دوو كوڕ كچێكە،17ی ئاداری ساڵی رابردووش، خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
نەوشیروان مستەفا یەكێك بوە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی ماوەیەك سكرتێری كۆمەڵەی رەنجدەران بوە

 

نەوشیروان مستەفا یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ماوەیەك سكرتێری كۆمەڵەی رەنجدەران بووە، تا ساڵی 2006 جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.

نەوشیروان مستەفا  لە ساڵی 2006 وازی لە كاری حیزبی لە نێو یەكێتی هێناو دواتر كۆمپانیای وشەی دامەزراند، ساڵی 2009  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیستی گۆڕانی دروستكرد، دواتریش گۆڕان بووە یەكێك لە پارتە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP