"زیاتر له‌ 40 هاوڵاتی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه‌ شەهیدبون"
فراکسیۆنە کوردستانیەکان: هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌درێت

- 5/18/2019 1:07:00 PM 3802 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن، له‌ ماوه‌ی رابردودا له ‌سنوری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه‌، به ‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌درێت.
به ‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌درێت

 

فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، "له‌ ماوه‌ی رابردودا له ‌سنوری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه‌، به ‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 هاوڵاتی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه‌ شەهید بون، زیانێكی زۆری مادیشی به‌ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌".

ئاماژەیان بەوەشکردوە، " جگە لەو کارانەشیان، ئێستا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ره‌نجی یه‌ك ساڵه‌ی جوتیارانی سنووره‌كه‌، ئه‌م ده‌سته‌ ره‌شه‌ هه‌ستاون به‌ سوتاندنی ده‌غڵ و دانی هاوڵاتیان و ئاگر تێبه‌ردان و روخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبون  كه‌یه‌كێكیان مامۆستایه"‌.
ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و  وه‌زیران و پەرلەمانی عێراق رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین دەکرێت

 

فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئیدانەی ئەو کارانە دەکەن و رایدەگەیەنن، "سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونانه، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و  وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه‌ سه‌ر هێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت".

ئاماژە بەوەش دەکەن، "ئێستا خەڵكی خانەقین له‌ به‌رده‌م دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌جێهێشتنی به‌ كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه ‌و زه‌ویەکانیاندان، بۆیە دەبێت  سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناحه‌قیانه‌ ببین و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ بدۆزنه‌وه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP