لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی ئێران-ئەمریکا
چین پشتگیری خۆی بۆ ئێران راگەیاند

- 5/17/2019 8:40:00 PM 28380 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسەروبەندی  زیادبونی گرژی و ئاڵۆویەكانی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران، گەورە دیپلۆماتكارێكی چین بە وەزیری دەرەوەی ئێران-ی راگەیاند "وڵاتەكەی دژی سزاكانی ئەمریكا دەوەستێتەوە" و پشتیوانی چین-ی بۆ تاران دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین و ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیجینگ-ی پایتەختی چین كۆبوەوە و لەمیانی كۆبونەوەكەدا وانگ یی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی رایانگەیاند " پێویستە هەردو وڵات بەرامبەر بونی ئەو مەترسیانەی لە ئێستادا هەیە پەیوەندیەكانیان رێكبخەنەوە و پتەوتریبكەن".

وەزارەتی دەرەوەی چین لە زای وەزیرەكەیانەوە رایگەیاند "چین بە توندی دژی ئەو سزا تاكلایەنانە دەوەستێتەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەسەر تاراندا سەپاندویەتی و لە دۆخی ئێستای ئێران تێدەكات"، ئاماژەی بەوەشكردوە وڵاتەكەی لە بەرگریكردن لە مافە یاساییەكانی و بەرژەوەندیەكانی پشتیوانی تەواوی ئێران دەكات.

وانگ راشیگەیاندوە "حكومەتی چین رێز لە هەڵوێستی ئێران دەگرێت كە هەتا ئێستا بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە پابەندە وخواستیشی لەسەر ئەوەیە كە بەو شێوەیە بەردەوامبێت".

هاوكات وەزارەتی چین لە زاری محەمەد جەواد زەریف-ەوە رایگەیاندوە "ئێران ویستی ئەوەی نیە لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بكشێتەوە و نایەوێت وڵاتەكەی بكەوێتە جەنگەوە" ئاماژەی بەوەشكردوە "پارێزگاری لە دۆخی گەروی هورمز كراوە وەك رێگەیەكی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP