بەڤیدیۆ.. کۆمەڵێک "سەگی رۆبۆتی" بارهەڵگرێک رادەكێشن

- 5/17/2019 6:43:00 PM 48352 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس گرتەڤیدۆییەکی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت کۆمەڵێک رۆبۆت بارهەڵگرێک رادەکێشن.

ئەو رۆبۆتانە ناوین سپۆتپاوەر و لەناو خەڵکیدا بە سەگی رۆبۆتی ناودەبرێن، کێشی هەریەکێکان 30کیلۆگرامە، توانای سەرکەوتن بەسەر پلەی قادرمە و رۆشتن بە چەندین جۆری بەرزی نزمی-یان هەیە، هاوکات دەتوان 15کیلۆگرام  قورسایی هەڵبگرن.
 
ساڵی رابردو، دروستکاری ئەو رۆبۆتە رایگەیاند لە ساڵی داهاتودا ئەو رۆبۆتانە دەچنە بازاری گشتیەوە و خەڵکی دەتوانن بیان کڕن، وتیشی" کۆمەڵێک کاری رۆژانە ئەنجامدەدەن و توانای راپەراندنی ئەرکی پاراستنیان هەیە"

"تکایە لە کڕیارەکانی دەکەم ، فێری شەڕکردنیان نەکەن" بەرهەمهێنەری سپۆتپاوەر لە چاوپێکەوتنێکدا وای وت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP