ماسیۆ تیولەر بوە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە بەغداد

- 5/17/2019 2:58:00 PM 3437 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق تەئكیدی كردەوە لە دانانی باڵیۆزی نوێ ولایەتە یەكگرتوەكان لە بەغدادی پایتەختی عێراق.

لە بەیاننامەیەكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاندوە، كە ئەنجومەنی شیوخی پیرانی بڕیاری دانانی ماسیۆ تیولەری وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە بەغداد پەسەندكردوە.

پێشتر، دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكان ئەمریكا، ماسێو تیولەر-ی وەك كاندیدی خۆی رەوانەی ئەنجومەنی پیران كردبو بۆ دەنگدان لەسەری.

تیولەر لە ماوەی تەمەنیدا لە هەریەك لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە لەندەن و یەمەن و كوەیت و قاهیرەو بەغدا و ریازو مەسقەت، وەكو و باڵیۆز و راوێژكاری سیاسی كاری كردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP