هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پەرلەمانتارانی كەركوك پێشێلكاریەكانی راكان جبوری دەگەیەننە نەتەوە یەكگرتوەكان

- 5/17/2019 2:28:00 PM 3757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پێشێلكارییەكانی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك دەگەیەننە نەتەوە یەكگرتوەكان و داواش دەكەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەزوترین کات ڕاسپاردەکانی لیژنەی زەوی وزار جێبەجێبکات. 

جەمال شوكور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند،"لەکۆبونەوەکەدا بەبەڵگەوە سەرجەم پێشێلکاریەکانی پارێزگاری بەوەكالەتی کەرکوک-مان  خستەرو و مەترسی ئەو کردەوانەی بەرامبەر بەکورد دەیکات لەسنوری سەرگەران و دوبزو داقوق و یایچی و لەیلان بەشیرو ... کەدەرئەنجامی خەراپی دەبێ و ئێمەش بێدەنگ نابین لەکردەوەکانی و ھەرکارەساتێک ڕو بدات ئەوان لێی بەرپرسن".

پێویستە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەزوترین کات ڕاسپاردەکانی لیژنەی زەوی وزار جێبەجێبکات

 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە،"هەر لە كۆبونەوەكەماندا باسمان لە کەمترخەمی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کردوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی مادەی 140 و بەبەڵگەوە نوسراوەکانمان خستەڕو، پێویستە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەزوترین کات ڕاسپاردەکانی لیژنەی زەوی وزار جێبەجێبکات کەخۆی پێکیھێناوە لە (پێکھاتەکانی کەرکوک لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆمارو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر) بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زارەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان".

 


نیشانەکردن :

#كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP