پارێزەرانی ئۆجەلان راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

- 5/16/2019 8:12:00 PM 4871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەكەكە راگەیەندراوێكیان سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری دادی تورکیا بڵاوكردەوە و رایانگەیاندوە، هەرچەندە دادگا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدارەکانی هه‌ڵگرتوه‌، بەڵام ڕێگریی له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌كرێت.
كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌‌ ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك ئه‌نجام ده‌درێن

 

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، پارێزەرانی ئۆجەلان رایانگەیاندوە،"به‌ گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی داد، كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌‌ ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها مافه‌ یاساییەکانی برای ئۆجالان بۆ دیدار،  چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده‌ و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن، نامه‌ و ئامرازه‌كانی دیكه‌ ناچارییه‌كی یاساییە".

"له‌ ڕووی میكانیزمی دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باڵاترین دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان، وه‌ك ئیفاده‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ پێویست و یاساییی ده‌بینین، بانگەواز لە هه‌مو داموده‌زگا‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن".




دەقی راگەیەندراوەكە:

وه‌زیری داد ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانی دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ڕه‌خسێنراون.

ئێمه‌ به‌ ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ٢ی ئایار دیدارمان له‌گه‌ڵ بریگرتەکەمان ئه‌نجام داوه‌. هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه‌ ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، دادگا‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدارەکانی هه‌ڵگرتووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده‌ دوای ٢/٥/٢٠١٩ هه‌موو ڕۆژێك داواكاریی ئه‌نجامدانی دیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا هیچ دیدارێك ئه‌نجام نه‌دراوه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ ٢٢/٤/٢٠١٩ سزای دیسپلینی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، ڕێگریی له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌‌ڕێز ئۆجالان ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی داد، كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌‌ ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها مافه‌ یاساییەکانی برای ئۆجالان بۆ دیدار،  چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده‌ و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن، نامه‌ و ئامرازه‌كانی دیكه‌ ناچارییه‌كی یاساییە.

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ له‌ ڕووی میكانیزمی دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باڵاترین دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان، وه‌ك ئیفاده‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ پێویست و یاساییی ده‌بینین، بانگەوازیی لە هه‌موو داموده‌زگا‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن.

سی پی تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه‌

ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ كۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ (CPT) بۆ جاری یه‌كه‌م دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نیسانی ٢٠١٦، سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت سی پی تی پێشنیاز و ئه‌نجامه‌كانی له‌ ئیمڕاڵی به‌ ڕاپۆرتێك بڵاوبكاته‌وه‌، ئێمه‌ چاودێری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان
١٦/٥/٢٠١٩



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP