ڕونکردنەوەیەک لە عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ەوە

- 5/16/2019 7:45:00 PM 35511 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك بەرهەم بە هەڵبژاردنێکی ئازاد و کەموێنە لە پەرلەمانی عێراق و بە بڕیاری زۆرینەی یەكێتییەكان بۆتە سەرۆك كۆمار، دەشڵێت، سەرۆك كۆمار دەیەوێت لەماوەی حوكمڕانیدا عێراق بکاتە وڵاتێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران و تیایدا دادپەروەری بەرقەرار بکات.
سەرۆك كۆمار لەماوەی كەمتر لە ساڵێكی كارەكانیدا بە شاهێدی هەمو عێراقییەكان، توانیویەتی هەنگاوی گەورە بۆ خزمەتكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسییەكانی عێراق بهاوێژێت

 

لە رونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بڵاوكردنەوەی لێدوانێك بەناوی ئەوەوە بە درۆ ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، "سەرۆك كۆمار لەماوەی كەمتر لە ساڵێكی كارەكانیدا بە شاهێدی هەمو عێراقییەكان، توانیویەتی هەنگاوی گەورە بۆ خزمەتكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسییەكانی عێراق بهاوێژێت".

ئەمەی خوارەوە دەقی رونكردنەوەكەیە:

ڕونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی 

سایتی چركە هەواڵێكی پڕ لە چەواشەكاری و درۆی بەناوی بەندەوە بڵاوكردۆتەوە، كە سەرلەبەری هەواڵەكە ناراستەو تەنانەت مرۆڤی ئاسایش دەزانێت ئەو جۆرە هەواڵانە لە كاری دەزگا جاسوسیەكان زیاتر هیچی دیكە نیە.

بێگومان بۆ ھەموان ڕونە كە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بە هەڵبژاردنێکی ئازاد و کەموێنە لە پەرلەمانی عێراق و بە بڕیاری زۆرینەی یەكێتییەكان بۆتە سەرۆك كۆمار، لەماوەی كەمتر لە ساڵێكی كارەكانیدا بە شاهێدی هەمو عێراقییەكان، توانیویەتی هەنگاوی گەورە بۆ خزمەتكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسییەكانی عێراق بهاوێژێت و رۆڵی گەورەی بینیوە بۆ دروستكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و چەسپاندنی سەقامیگری لە سەرتاسەری عێراق و ناوچەکەشدا.

بەپێچەوانەی ئەو لێدوانە ناڕاستانەی بەناوی بەندەوە بۆ چەواشەکاری بڵاودەکرێنەوە دەمەوێت بڵێم  كە سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح سەرکەوتوانە توانیویەتی پەیوەندییەكی ھاوسەنگ و پتەو لەگەڵ گەورە وڵاتانی ناوچەکە و دنیا بە قازانجی عێراق و گەلەکەی بنیاتبنێت، کەئەوەش وای کردوە بونی سەرۆکایەتی ئەو بۆ عێراق و ناوچەکە ببێتە پێویستی.

بەدیدی من ئەو ھەواڵە ئامانجدارانە لەوەوە سەرچاوەیان گرتوە کە سەرۆك كۆمار دەیەوێت لەماوەی حوكمڕانیدا عێراق بکاتە وڵاتێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران و تیایدا دادپەروەری بەرقەرار بکات بێگومان بە هەرێمی كوردستانیشەوە، ئەوەش ترسی خستۆتە دڵی پیسخۆران و ناحەزانی بەرژەوەندیەکانی میللەت بۆیە خەریکی چەواشەکاری و درۆی ھەڵبەستراون.

  
عەدنانی حەمەی مینا
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP