خەندان وادەی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچرڤان بارزانی و بەشێك لە بەرنامەكەی ئاشكرادەكات

- 5/16/2019 7:00:00 PM 17671 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی دوای جەژن لە مەراسیمێكی گەورەدا سوێندی یاسایی دەخوات، لەئێستاشدا ستافێكی تایبەت سەرقاڵی گفتوگۆكردنن لەگەڵ نوسەران و رۆشنبیرو رۆژنامەوانان تا لەگەڵ خۆی بیانباتە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بۆ خەندان، هەفتەی داهاتو  بەربژێرەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆکی ھەرێم کە "نێچیرڤان بارزانییە" لە پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت.
سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان

 

ئەو سەرچاوەیەی خەندان وتیشی"سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێ بۆ ڕێکخستنی مەراسیمێكی گەورە و شایستە بۆ ئەو رۆژە  ".

سەرچاوەكەی خەندان ئەوەشی ئاشكراكرد، كە نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە چوارساڵی داهاتودا ستافێكی گشتگیری هەبێت لە گشت چین و توێژە ناسراوەكانی كۆمەڵگە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی تایبەتی دروستكردوە و رایسپاردون بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسانەی مەبەستیانە.

چەند کەسایەتیەکی دیاری بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەسەردانێکی تایبەت ھاتونەتە سلێمانی

 

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە نزیكەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ خەندان، ھەفتەی ڕابردو چەند کەسایەتیەکی دیاری بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەسەردانێکی تایبەت ھاتونەتە سلێمانی لەگەڵ چەند نوسەر و ڕۆژنامەنوس و  کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆبونەتەوە بەئامانجی دروستکردنی ستافێک بۆ نێچیرڤان بارزانی تا لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ خۆی بیانبات بۆ سەرۆكایەتی هەرێم.


نیشانەکردن :

#نێچیرڤان بارزانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP