بەرگری ئێران: ئەمریكا و ئیسرائیل تێكدەشكێنین

- 5/16/2019 6:55:00 PM 28249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و بە ویستی گەل و نیشتیمان و بە پاڵپشتی هێزە چەكدارەكان، هەریەك لە ئەمریكا و سوپای ئیسرائیل تێكدەشكێنێت.

دوێنێ چوارشەممە، فەرماندە ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ چەكدارانی ریزی پێشەوەی سوپا رایگەیاند،"گەلی ئێران بە خواستی نیشتیمان و حكومەت و پاڵپشتی هێزە چەكدارەكانی وڵات، ئەمریكا و هێزەكانی ئیسرائیل تێكدەشكێنێت".
تاكتیكەكانی دوژمنانی ئێران بە ئامانجی دروستكردنی دڵەراوكێ و لەدەستدانی متمانەی گەلە، تا ئامانجەكانی گەلی ئێران تێكبشكێنن

 

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا بەرزترین ئاستی سوپای بەرگری هەیە و لە ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر مەترسیەك".

راشیگەیاندوە،"تاكتیكەكانی دوژمنانی ئێران بە ئامانجی دروستكردنی دڵەراوكێ و لەدەستدانی متمانەی گەلە، تا ئامانجەكانی گەلی ئێران تێكبشكێنن".

ئەو لێدوانەی حاتەمی لەكاتێكدایە، رێكەوتی 7ی ئایار لەبارەی ئەنجامدانی جەنگی سارد و ململانێی دەرونی بەرامبەر بە وڵاتەكەی هۆشداریدا و رایگەیاند "دوژمنان دەیانەوێت متمانە بەخۆبونی گەنجانی ئێران تێكبشكێنن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP