بریتانیا: هەمان هەڵوێستی ئەمریكامان هەیە لەسەر هەڕەشەكانی ئێران

- 5/16/2019 5:56:00 PM 3043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەكەی هەمان هەڵوێستی ئەمریكای هەیە سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند"هەفتەی رابردو لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی ئێران گفتوگۆمانكردوە و دوبارە لە برۆكسل لەسەر هەمان پرس كۆبوینەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "لەبارەی مەترسیەكانی ئێرانەوە لەگەڵ ئەمریكا هاودیدین و وەكو هەمیشە نزیك لە ویلایەتە یەكگرتوەانی ئەمریكا كاردەكەین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP