دەبێت فرۆشیاران ئاگاداری ئەم جۆرە ماددانە بن

- 5/16/2019 5:46:00 PM 3633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و قوتوانه‌ى كه‌ قوپاون ده‌بنه‌هۆى زیان گه‌یاندن به‌ پێكهاته‌ى خۆراكى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ تێیدا هه‌ڵده‌گیرێت، دەشڵێت،"قوتوى قوپاو" له‌ هه‌ردوكان و ماركێتێكدا ببینرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: دواى ئه‌و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه‌ كردویانه‌ بۆ "قوتوى قوپاو" ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و ماده‌و خۆراكانه‌ى كه‌ له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت له‌روى پێكهاته‌ى خۆراكییه‌وه‌ زیانى به‌ركه‌وتوه‌ ئه‌ویش به‌هۆى لێبونه‌وه‌ى ئه‌و روپۆشه‌ كانزاییه‌ى له‌به‌شى ناوه‌وه‌ى قوتوه‌كه‌یه‌و تێكه‌ڵ به‌ ماده‌ خۆراكییه‌كه‌ ده‌بێت.

سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌شڵێت: به‌هۆى زیانه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیارى ده‌ست به‌سه‌راگرتن و له‌ناوبردنى ئه‌و قوتوانه‌ دراوه‌ كه‌ قوپاون و زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ چه‌ند رۆژى رابردودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌ دوكان و ماركێته‌كانى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌ قوتوى قوپاودا گرتوه‌، ده‌رباره‌ى قه‌رەبوكردنه‌وه‌ى خاوه‌نى دوكان و ماركێته‌كان به‌هۆى ئه‌و زیانه‌ مادییه‌ى كه‌ به‌ریان ده‌كه‌وێت گۆران قادر وتى: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌ خۆیان هۆكاربون پێویسته‌ قه‌ره‌بوى خاوه‌نى دوكان و ماركێته‌كان بكاته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP