فەرەنسا هەوڵی نێوانگیری لایەنەکانی لیبیا دەدات

- 5/16/2019 3:38:00 PM 651 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەی هەوڵی بەئەنجامگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان لایەنەکانی لیبیا دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی بەخەلیفە حەفتاری سەرکردەی لیبیا دەکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندوە  ،بەمەبەستی ناوبژیوانی و راگەیاندنی ئاگربەست، بەمنزیکانە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا چاوی بەسەرکردە خەلیفە حەفتەری لیبیا دەکەوێت.

هەفتەی رابردو ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پاش کۆبونەوەی لەگەڵ فەیاز ئەل سەراجی سەرۆک وەزیرانی لیبیا کە لەلایەن رۆژئاواوە پشتگیری دەکرێت، داوای ئاگربەستێکی یەک مانگەی لەنێوان لایەنەکانی لیبیادا کرد.

بەشێک لەوڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی ئیدارەکەی تەرابلوس دەکەن، بەڵام بەشێک لەولاتانی دیکەی ئەوروپا لەنێوانیاندا فەرەنسا پشتیوانی سەرکردە رۆژهەڵاتییەکەی لیبیا، خەلیفە حەفتار، دەکەن بۆ روبەروبونەوەی تیرۆرستان و ئەو ئاشوبەی کە پاش لادانی موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا لەساڵی 2011 بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتوە.

نیشانەکردن :

#ليبيا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP