دۆناڵد ترەمپ باری نائاسایی راگەیاند

- 5/16/2019 3:05:00 PM 34604 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی بۆ بونی هەڕەشە لەسەر تەکنۆلۆژیای زانیاری وڵاتەکەی راگەیاند و رێگری لەبەکارهێنانی تۆڕە بیانییەکان دەکات

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی بڕیارێکی سەرۆکایەتی کرد بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی  لەبارەی تەکنۆلۆژیای زانیاری وڵاتەکەی و رایگەیاند ئەو کارەی لەپێناوی پاراستنی تۆڕی کۆمپیوتەری وڵاتەکەی کردوە.
بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕی ئینتەرنێتی بیانی لەکۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا قەدەغەدەکات 

فەرمانە سەرۆکایەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕی ئینتەرنێتی بیانی لەکۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا قەدەغەدەکات و پێیوایە مەترسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دروست دەکەن.
پێدەچێت کۆمپانیای هواوی کردبێتە ئامانج

فەرمانە سەرۆکایەتییەکە ناوی هیچ کۆمپانیایەکی نەهێناوە بەڵام پێدەچێت کۆمپانیای هواوی کردبێتە ئامانج.

لای خۆشییەوە چین رایگەیاند سنوردارکردنی کارەکانیان لەئەمریکا تەنها زیان بەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.

لەماوەی چەند مانگی رابردودا چەندین وڵات لەنێوانیاند ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هۆشیارییان داوە کە کۆمپانیای هواوی تۆڕەکانی خۆی بەمەبەستی سیخوڕیکردن بۆ چین بەکاردەهێنێت و ئەو کۆمپانیایەش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP