پەرلەمانی لیبیا ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی دەناسێنێت

- 5/16/2019 2:31:00 PM 900 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پەرلەمانی لیبیا بەزۆرینەی دەنگ ئیخوان موسلیمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناساند.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، دوێنێ چوارشەممە پەرلەمانی لیبیا  بەزۆرینەی دەنگ ئیخوان موسلیمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناساند.

ئەو بڕیارەی پەرلەمانی لیبیا پاش پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارێک هات کە پێشتر لەلایەن چەند کوتلەیەکی پەرلەمانییەوە پێشکەشکرابو و دواتر بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
هێزی ئاسایشی نیشتیمانی لیبیا (LNA) زانیاری تەواوی لەبەردەستدا کە ئەم رێکخراوە کار بۆ قەتەر و تورکیا دەکات

لەمبارەیەوە تاریق جاروشی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی رایگەیاند هێزی ئاسایشی نیشتیمانی لیبیا (LNA) زانیاری تەواوی لەبەردەستدا کە ئەم رێکخراوە کار بۆ قەتەر و تورکیا دەکات و پابەند نیە بە بنەما یاساییەکانی دەوڵەتەوە.
داوای دەستێوەردانی سەربازی تورکیای کردوە

هەروەها بەپێی راگەیەنراوێک کە لەماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی لیبیا بڵاوکراوەتەوە حکومەتی لیبیا هەنگاوی یاسایی لەدژی موحەمەد مەرغەمی ئەندامی رێکخراوی ئیخوان موسلیمین دەگرێتەبەر کە داوای دەستێوەردانی سەربازی تورکیای کردوە لەکاتی قەیرانەکانی لیبیادا.

رێکخراوی ئیخوان موسلیمین رێکخراوێکی ئیسلامی میانڕەوی نێودەوڵەتییە و لەساڵی 1928 لەلایەن حەسەن بەنای بەڕەگەز میسرییەوە دامەزراوە.

لەئێستادا ئەو رێکخراوە لق پارتی سیاسی سێبەری لەتەواوی رۆژهەڵاتی ناڕاست هەیە و لەهەندێک وڵاتیش کۆنترۆڵی حکومڕانییان بەدەستەوەیە.

نیشانەکردن :

#ليبيا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP