ئاسایشی هه‌ولێر: تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كەی موسڵ ده‌ستگیركرا

- 5/16/2019 2:08:00 PM 6743 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیری شاری موسڵ، لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای روداوی تەقینەوەی تیرۆریستی ماتۆڕسکیلێک لە شاری موسڵ لە بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیری لە رۆژی 4-5-2019، لەلایەن سەرچاوەکانمان زانیاریمان پێگەیشت لەسەر تاوانباری راکردوو کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی ئێمە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی وردەیان لەسەر کرد و توانرا تاوانبار (ئەحمەد محەممەد مهێدی ساڵح) دەستگیربکرێت، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدانا".

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، "تاوانبارەکە رادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دەکرێتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP