بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی میتی تورکیادا تەقییەوە

- 5/16/2019 1:54:00 PM 5795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئامێدی رایگەیاند، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزێکی ئەمنی تورکیادا لە ئامێدی تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئامێدی ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، "لە سنورى ناحیەى سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی بۆمبێک بە کاروانێکى میتى تورکیا تەقییەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە ئەمنیەکەی تورکیا دو پاس بون و بەرەو شاری دهۆک رۆشتون و لە رێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە یەکێک لە پاسەکان کراوەتە ئامانج".

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكەو لەوكاتەوە شەڕو و ڕوبەڕونەوەی نێوانیان بەردەوامە.

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لەكوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنوور كە گردبونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبوە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكووری‌ كوردستان دەستپێكردو تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP