فەرماندەی سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ روبەروبونەوەی ئەمریکا

- 5/16/2019 1:31:00 PM 14320 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ روبەروبونەوەی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە حوسەین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی راگەیاندوە لەئێستادا ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ روبەروبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت چرکەساتێکی مێژوییە

سەلامی راشیگەیاندوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت چرکەساتێکی مێژوییە لەبەرئەوەی "دوژمن" هاتۆتە بەردەرگایان بۆ روبەروبونەوەی راستەوخۆ و بەهەمو توانایەکییەوە دەیەوێت هێرش بکات.

وتیشی ئێستا کاتێکی زۆر چارەنوسازە بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەشتیەکی فرۆکەهەڵگری بەژمارەیەک فڕۆکەی ( B-52) و موشەکی پاترۆتەوە رەوانەی کەنداو کردوە، هاوکات بەبیانوی دۆخی خراپی ئەمنی بەشێک لەستافەکەی لەعێراق گێڕایەوە و لەئێستاشدا بانگەشەی ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو دەکات.

نیشانەکردن :

#ئێران #ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP