قائیمقامیەت لە بارەی قوتوی قوپاو بۆ هەڵگرتنی خۆراک هۆشداری دەدات

- 5/16/2019 12:10:00 PM 8221 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قوتوانه‌ى كه‌ قوپاون ده‌بنه‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ پێكهاته‌ى خۆراكى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ تێیدا هه‌ڵده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش "قوتوى قوپاو" له‌ هه‌ردوكان و ماركێتێكدا ببینرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".

ئه‌و مادانه‌ى كه‌ له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێن به‌هۆى لێبونه‌وه‌ى ئه‌و روپۆشه‌ كانزاییه‌ى له‌به‌شى ناوه‌وه‌ى قوتوه‌كه‌یه‌، تێكه‌ڵ به‌ ماده‌ خۆراكییه‌كه‌ ده‌بێت زیانی بەردەکەوێت

 

گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: دواى ئه‌و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه‌ كردویانه‌ بۆ "قوتوى قوپاو" ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و ماده‌و خۆراكانه‌ى كه‌ له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت له‌روى پێكهاته‌ى خۆراكییه‌وه‌ زیانى به‌ركه‌وتوه‌ ئه‌ویش به‌هۆى لێبونه‌وه‌ى ئه‌و روپۆشه‌ كانزاییه‌ى له‌به‌شى ناوه‌وه‌ى قوتوه‌كه‌یه‌ و تێكه‌ڵ به‌ ماده‌ خۆراكییه‌كه‌ ده‌بێت.

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌شڵێت: به‌هۆى زیانه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و له‌ناوبردنى ئه‌و قوتوانه‌ دراوه‌ كه‌ قوپاون و زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

 


نیشانەکردن :

#قایمقامی سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP