گەرمیان؛ نەخۆشێک لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا

- 5/16/2019 10:58:00 AM 7853 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا نه‌خۆشێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاره‌كه‌شی پزیشكه‌كه‌ی راگیراوه‌.

عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردو لەکاتی نەشتەرگەریدا لە تەلاری ئه‌حمەد لەناو بازاڕی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی سەرهەنگ جەلال عه‌بدولقادر، لەدایکبوی 1991 دانیشتوی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر سکاڵای کەسوکاری و بەبڕیاری دادوەر پزیشكه‌کەی راگیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکین لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP