ئەمڕۆ موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 5/16/2019 8:47:00 AM 14831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی راگەیاندوە، بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

راگەیاندنی خشتەی موچەی فەرمانبەران دوای ئەوە هات، کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا و بڕیارە تا 23ی ئەم مانگە موچەی مانگی دوی فەرمانبەران خەرج بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت بە دو سەرچاوە دەبەستێت، یەکەمیان، پارەی نەوتی فرۆشیاری هەرێمی کوردستانە و دوەمیان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کە مانگانە 522 ملیار دینارە بە پشکی پێشمەرگەشەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP