بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لە جەستەی بەردا

- 5/16/2019 12:30:00 AM 6486 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵی دانیشتووی پیرانشاری ڕۆژهەڵات خۆی سوتاند و بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی پرشنگ ساڵحی، گیانی لەدەستداوە".

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو ژنە خۆی سوتاندووە و بەهۆی قوڵی برینەکانیەوە و زۆر بوونی رێژەی سووتانه‌كه‌ی بە هۆی خۆسووتاندنەوە، لەیەکێک لە ناوەندە پزیشكییه‌كانی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا".

لە هەواڵەکەدا هاتووە "پرشنگ ساڵحی تەمەن 40 ساڵ هه‌فتەی رابردوو بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕێکخراوەکە خستوویەتیەروو هاوژینی پرشنگ بەناوی ئەبووبەکر ئارمکان، حه‌وت ساڵ ده‌بێت بە هۆی تەقینەوەی منیەوە قاچێکی لە دەست دابوو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP